له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له گوندێكی نزیک ناحیەی جه‌له‌ولا سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له گوندی فه‌ره‌ج عه‌ره‌ب له سنووری ناحیەی جه‌له‌ولا روویداوه.
ئەوەسی ئاشکراکرد، منداڵه‌كان بۆمبێكی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه و یارییان پێكردووه و له ئەنجامدا بەڕوویاندا تەقیوەتەوە.
جێی باسە، سێ منداڵ لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و یەکێتی دیکەش برینداربووە.