بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە بەغداد، رێژەی ئاوی دیجلە و فورات بەرزبووەتەوە
ئه‌مڕۆ بارانی به لێزمه به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه له ته‌واوی شه‌قامه‌كانی به‌غداد لافاو دروستبوو. وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئاستی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات به‌هۆی بارانبارینی ئه‌مڕۆ به‌رزبووه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه ئەمڕۆ شەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2022، ئه‌میندارییه‌تی گشتی به‌غداد راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه، "به‌هۆی بارانبارینی به لێزمه‌ی ئه‌مڕۆ، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی به‌غداد ژێرئاو كه‌وتن، كه له ساڵی 2019ـه‌وه بارانی له‌مشێوه له به‌غداد نه‌باریوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بارانبارینەکەوە، له‌ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه، ئاو چووه‌ته ناو نه‌خۆشخانه‌ی (نوعمانی حكومی)، ئه‌مینداری به‌غداد ته‌واوی دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راسپارد، كه به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئاستی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله‌ی بارانبارینی به‌غداد و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌رزبووه‌ته‌وه.