بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی تەواوی بەخۆوە بینی

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەگوێرەی دوێنێ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بۆ هەر 100 دۆلار نزیکەی 4 هەزار دینار بەرزبووەوە.

کاتژمێر 10:30ـی بەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 153 هەزارو 750 دینار، ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

سەرەڕای ئەوەی بانکی ناوەندی رایگەیاند، دۆلار بە 132 هەزار دینار جێگیردەکرێت و لە ئێستاشدا لە فڕۆکەخانەکان بەم نرخەیە، بەڵام لە بازاڕی ئازاد بەهای دۆلار ناجێگیرە.