بەندەری ماریۆپۆل کەوتە ژێر دەستی سوپای روویسا و مۆسکۆش مەرج بۆ سەربازە گیرخواردووەکان دادەنێت
رووسیا داوادەکات سەربازانی ئۆکرانیا چەکەکانیان فڕیبدەن و خۆیان رادەست بکەن
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌نده‌ری ماریۆپۆلی راگه‌یاند، كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا.
ئیگۆر كوناشینكۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، جگه له كارگه‌ی "ئه‌زوڤستاڵ" ، ته‌واوی به‌نده‌ری ماریۆپۆل كۆنتڕۆڵ كرا. هه‌روه‌ها راشیگەیاند، "ته‌واوی به‌نده‌ره‌كه له ژێر چنگی "ئه‌زۆف"ـی نازییه‌كان، به‌كرێگیراوانی بیانی و هێزه ئۆكرانییه‌كان پاككرایه‌وه، ته‌نیا كارگه‌یه‌ک نه‌بێت كه ژماره‌یه‌ک چه‌كداری ئۆكرانی تیایدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا روونیشیكرده‌وه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له ماریۆپۆل ماونه‌ته‌وه، ژماره‌یان ناگاته 2 هەزارو 500 سەربزا، ئه‌مه‌ش بەواتای ئەوەدێت کە ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كان له‌و شاره ئۆكرانییه‌دا رێژەیەکی به‌رزه.
وەزارەتەکە مەرج بۆ مانەوەی ئەو سەربازە ئۆکرانیانە لە ژیاندا دیاریدەکات و رایدەگەیێنێت، سه‌ربازانی ئۆكرانی كه هێشتا له ماریۆپۆل شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌زیندویی ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر له رۆژی یه‌كشه‌ممه و له كاتژمێر 6:00 به‌كاتی مۆسكۆ(ئەمڕۆ) چه‌كه‌كانیان فڕێبده‌ن و خۆیان راده‌ستی سه‌ربازانی رووسیا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌ربازانی ئۆكرانیای كردووه له‌ماریۆپۆل داوایكردووه، چه‌كه‌كانیان فڕێبده‌ن و چیتر رووبه‌ڕووی سوپای رووسیا نه‌بنه‌وه و هۆشداریشیداوه له‌وه‌ی، زۆر به‌قورسی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ریان و ماریۆپۆل به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.