بەغداد پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت

بەغداد پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بەغداد پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت
0

لایک

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێم لە بەغداد بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگەیاند، لەگەڵ وەزیرى بازرگانیى عێراق رێککەوتوون بۆ ناردنى شایستەی دارایی سێ ساڵی جووتیارانى هەرێم، لەگەڵ ناردنی بەشە ئاردى دوو مانگ کە بەغداد نەیناردووە و بڕیارە لە 27ـى ئابەوە دەست بە ناردنیان بکرێت.

رۆژی 24ى ئابى 2022 فارس عیسا، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغداد لەگەڵ عەلا جبوورى، وەزیرى بازرگانیی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیرى بازرگانی رێکەوتووین کە پارەى کەڵەکەبووى قەرزى گەنمى جووتیارانى سێ ساڵى پێشووترى هەرێم خەرج بکرێت کە 309 ملیار دینارە و لە یەک-دوو رۆژى داهاتوودا فەرمانى بۆ دەردەکرێت و ئەگەری زۆرە لە 27ى ئاب پارەکە رەوانە بکرێت.

فارس عیسا وتیشی، “لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر ئەوەش رێککەوتین کە ئەو بەشە ئاردەى مانگانەى هاووڵاتییان کە ئەمساڵ نەنێردراوە بۆ هەرێم، ئەویش لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە بنێردرێت، چونکە لە شارەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق پێنج بەشەئارد دابەشکراوە، بەڵام لە هەرێمى کوردستان کەمتر لە سێ بەش نێردراوە”.

جێی باسە، حکومەتى عێراق پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵانى 2014، 2015 و 2016 لەلایە، کە ئەو کاتە بەپاساوى قەیرانى دارایی خەرج نەکرابوو.