بەغداد.. لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەغداد.. لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

بەغداد.. لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەغداد.. لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا
0

لایک

لە ناوچەی ئیعلام لە باشووری بەغداد، ئاگر لە ماڵێکدا کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و دایک و باوکەکەشیان لەلایەن بەرگری شارستانییەوە رزگارکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی کانوونی یەکەمی 2022، بەرگری شارستانی بەغداد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “دوای ئاگادارکردنەوەی بەرگری شارستانی لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە ماڵێکدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەکانیان چوونە ماڵەکە، هاوکات لەگەڵ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، سێ منداڵ کە گیانیان لەدەستداوە گەیەندراوەنەتە پزیشکی دادی”.

بریندارەکانیش کە دایک و باوکی منداڵەکان بوون گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە.

سەبارەت بە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە، بەرگریی شارستانیی ئاماژەی بەوەکردووە، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی سۆپایەکی نەوتەوە بووە کە شەو بە داگیرساوی بەجێهێڵدراوە، ئەم خێزانە لە خەودابوونە، بەهۆی دووکەڵەوە ئەو سێ منداڵە خنکاون. هەروەها دیواری ماڵەکە بە ئەلیکۆبۆن رووپۆش کراوە، بۆیە بەخێرایی گڕی گرتووە”.