لە بەغدادی پایتەختی عێراق، ناڕەزایەتی بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، نیشاندرا.
ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن راسموس پالودان، سەرۆکی پارتی رێڕەوی راست-ی راستڕەوی توندڕەو لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، دەربڕی.
خۆپیشاندەران، چەند درووشمێکیان وەکو “هەموومان قوربانی ئیسلامین” و “بژی عێراق” و درووشمی “با ئەوانەی قورئانی پیرۆزیان سووتاندووە سزا بدرێن” “سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید تاوانێکی گەورەیە”، دەوتەوە.
لەمیانی هەوڵەکانی بۆ دوورختنەوەی خۆشپیشاندەران لە باڵیۆزخانەی سوید چەند خۆپیشاندەرێک برینداربوون و رێوشوێنە ئەمنییەکانی دەورەبەری باڵیۆزخانەی سوید توندکران.