بەغداد.. خۆپیشاندان بۆ دژایەتیکردنی کاندیدبوونی سودانی دەستیپێکرد
سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نزیک ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی له شاری به‌غداد گردبوونه‌وه بۆ دژایه‌تیکردنی ناوبراو سەبارەت بە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی نوێی عێراق
ئەمشەو سێشەممە، سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نزیک ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی له شاری به‌غداد گردبوونه‌وه بۆ دژایه‌تیکردنی ناوبراو سەبارەت بە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی نوێی عێراق.
خۆپیشانده‌ران به دروشم كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سودانییان بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری سوپای عێراق لە به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بڵاوەیان پێکراوە.
هێزه‌كه له گه‌ڕه‌كی شه‌عب له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غداد و نزیک ماڵه‌كه‌ی سودانی بڵاوه‌یان پێكراوه به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له كاندیده نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و ماڵباته‌كه‌ی له خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانه‌ی دژی كاندیكردنی ناوبراون.
جێی باسه، دوێنێ دووشه‌ممە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتووی عێراق.