بەغداد.. تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت کە دەستدرێژی کردبووەسەر موڵکی دەوڵەت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەغداد.. تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت کە دەستدرێژی کردبووەسەر موڵکی دەوڵەت

بەغداد.. تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت کە دەستدرێژی کردبووەسەر موڵکی دەوڵەت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بەغداد.. تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت کە دەستدرێژی کردبووەسەر موڵکی دەوڵەت
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی بەغداد دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنەسەر موڵکی دەوڵەت داواکراو بوو.

لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی بەغداد رایگەیاندووە، “بەگوێرەی زانیاریەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداد بەپێی حوکمی 154 ساڵی 2001 تایبەت بە دەستدرێژی کردنەسەر موڵکی دەوڵەت، بە فرمانی لیوا روکن ماجید فالح نیعمە، فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت”.

جێی باسە، تۆمەتبارەکە لە ئەنجامی کەمینێکی سەرکەوتوودا دەستگیرکراوە، و رێکارە یاساییەکانیشی بەرامبەر گیراوەتەبەر.