شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی بەغدادیان کرد و لەلایەن سەرۆکی بەرەی تورکمانییەوە پێشوازییان لێکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار، لە بەغدادی پایتەخت لەلایەن حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی پێشوازییان لێکرا.
ئەم سەردانەی شاندی پارتی لە کاتێدایە کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوو رۆژی ماوە و واددەی دیاریککردنی کەسێکی شایستە بۆ ئەم پۆستە نزیکبووەتەوە.