بەرھەم ساڵح پێشوازیکرد لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی.
لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و هەنگاونان بەرەو ھێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیان.
هاوکات حەسەن توران باسی لەوە کردووە، تورکمان لەگەڵ دیالۆگ و بەدیهێنانی شەراکەتی نیشتمانیە و داوا دەکات مافە دەستووری و نیشتمانییەکان لە نێوان هێزە سیاسییەکان جێبەجێبکرێت و هەروەها خواستی پێکهێنانی حکومەت و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق و دابینکردنی پێداویستیی ئابوورییە لە ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە دژوارانەی کە رووبەڕووی عێراق و جیهان دەبنەوە.