بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی و فایەق زێدان کۆبوونەوە
بەرهەم ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق داوایان له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان کرد یه‌كگرتوو بن و ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن.
بەرهەم ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق داوایان له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان کرد یه‌كگرتوو بن و ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی و فایەق زێدان کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دواین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی وڵات کراوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمی و فایه‌ق زێدان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان بكه‌ن یه‌كگرتوو بن و ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه و واقیعیانه بۆ قه‌یرانی سیاسی به شێوه‌یه‌ك كه یه‌كڕیزی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له هه‌موو ئاسته‌كاندا زامن بكات.