بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەزیری بەرگری تاوتوێی دۆخی ئەمنیی وڵات دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەزیری بەرگری تاوتوێی دۆخی ئەمنیی وڵات دەکەن

بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەزیری بەرگری تاوتوێی دۆخی ئەمنیی وڵات دەکەن

سەرۆکكۆماری عێراق جەخت لەسەر پێویستی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەگژداچوونەوەی تیرۆر دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەزیری بەرگری تاوتوێی دۆخی ئەمنیی وڵات دەکەن
0

لایک

سەرۆکكۆماری عێراق جەخت لەسەر پێویستی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و بەگژداچوونەوەی تیرۆر لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری هاووڵاتیان و فشار خستنەسەر پاشماوەکانی تیرۆریستان دەکاتەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 09-05-2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق و لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی ئەمنی وڵات و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە چەکدارەکان کرا بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، لەوبارەیەوە وەزیری بەرگری پێشکەوتنەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی بۆ سەرۆککۆمار روونکردەوە سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی.

لەمیانی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ستایشی هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان کرد بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک سەرکردە و ئەندامی تیرۆریستان، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەگرنگی پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.