بەرهەم ساڵح: دانیشتوانی کەرکوک لە رابردودا زیانی زۆریان بەرکەوتوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح: دانیشتوانی کەرکوک لە رابردودا زیانی زۆریان بەرکەوتوە

بەرهەم ساڵح: دانیشتوانی کەرکوک لە رابردودا زیانی زۆریان بەرکەوتوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەرهەم ساڵح: دانیشتوانی کەرکوک لە رابردودا زیانی زۆریان بەرکەوتوە
0

لایک

سه‌رۆككۆماری عێراق لەمیانی پێشوازیکردنی لە ژمارەیەک کەسایەتی کەرکوک، رایگه‌یاند، پێویستە کەرکوک ببێتە نمونەی پێکەوەژیان و هه‌روه‌ها جەختیکردەوە لەگرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک لەسەر بنەمای دەستور و دیالۆگ دور لە سەپاندنی ئەمری واقع.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (14ی حوزەیرانی 2022) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک کەسایەتی ھۆزەکانی کەرکوک لە سەرجەم پێکھاتەکان، ئاماژەیکرد بەوەی کەرکوک شارێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی، بۆیە پێویستە خێروبیری شارەکە رەنگ بداتەوە لەسەر خەڵکەکەی، پێویستە کەرکوک ببێتە نمونەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و خۆشگوزەرانی.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار دوپاتیکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک لەسەر بنەمای دەستور و دیالۆگ بەپێی خواستی خەڵکەکەی دور لە سەپاندنی ئەمری واقع، ھاوکات ئاماژەیدا بەوەی کە دانیشتوانی کەرکوک لە ماوەکانی رابردودا زیانی زۆریان بەرکەوتوە بەھۆی ستەمکاری و گەندەڵی و پەراوێزخستن و سەپاندنی ئەمری واقع و ئالێنگارییە ئەمنییە جۆراوجۆرەکان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم ئەوەشی خستەڕو، “پێکهاتەکانی کەرکوک سەلماندویانە کە برای یەکدین و خۆڕاگرن، بۆیە پێویستە پشتیوانی لە دیالۆگ و بەیەکگەشتن بکرێت لە نێوان پێکھاتەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و رێگرتن لەوەی شارەکە بکرێتە گۆڕەپانی جیاوازی و کێشە و دروستبوونی ئاڵۆزی”.

لەلای خۆیانەوە شاندی میوان پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆککۆمار و پەرۆشییان بۆ دۆخی کەرکوک و دانشتووانی شارەکە بەرزنرخاند بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵکی کەرکوک.