بەرهەم ساڵح خانەنشینکرا
بەگوێرەى مەرسومێکى کۆمارى کە لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراقەوە دەرکراوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى پێشوو لە 13ـى تشرینى یەکەم خانەنشین کراوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، رۆژنامه‌ی (وه‌قائیعی عێراقی)، رۆژنامه‌ی فه‌رمی كۆماری عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانی كۆماری بۆ خانه‌نیشنكردنی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق ده‌رچووه.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو مەرسومە لە رۆژى دەرچوونی و بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقى جێبەجێ دەکرێت؛ مەرسومەکە 18ـی تشرینى یەکەمى 2022 دەرکراوە و لە 31ـى تشرینى یەکەم بڵاوکراوەتەوە.