بەرلە جەژن مووچەی مانگی تەمووز دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە 05-07-2022 مووچەی هەریەک لە خانەشنینی شارستانی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 05-07-2022 مووچەی هەریەک لە خانەشنینی شارستانی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی كارەبا، دابەش دەكرێت.

پێشتر لە 28-6-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی راگەیاند كە لە 30-06-2022 دەست پێدەكات و لە 07-07-2022 كۆتایی دێت كە ماوەی هەشت رۆژ دەخایێنێت.

خشتەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت.