بەرانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • بەرانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی دەبێت

بەرانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی دەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بەرانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە 13-12-2022، بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشیکردووە، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان بارانى مامناوەند بەردەوام بێت.

ئەوەش هاتووە، کەمترین ڕێژەی بارانبارین تاوەکو ئێستا لە ناوچەکانى گەرمیان بووە و پێشبینیش دەکرێ بارانبارین لەدوای نیوەشەو زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر(ئەربیل)، ئیدارەى راپەڕین و ناوچەکانى گەرمیان ببارێت.

کەشناسی هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ئەمڕۆ سێشەممەی ناوچەکانی هەرێمی بە میلیمەتر بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 4.1

پیرمام: 13.8

شەمامک: 3

خەبات: 2.6

حاجی ئۆمەران: 13.6

سۆران: 9.2

دهۆک: 3.6

زاخۆ: 3

ئاکرێ: 12.2

بامەڕنێ: 7

کانی ماسی: 8.4

ئامێدی: 8.6

مانگیش: 5.2

سلێمانی: 3.4

چەمچەماڵ: 1.8

دووکان: 7.8

هەڵشۆ: 6.8

بازیان: 3.6

دەربەند: 1.2

کەلار: 0.6

خانەقین: 1.5

هەڵەبجە: 0.8