بەتەمەنترین ئافرەتی جیهان کۆچی دوایی کرد
کانی تاناکا، بە تەمەنترین ئافرەتی جیهان کە بەرەگەز ژاپۆنییە و ماوی لە کتێبی گینس تۆمارکراوە، کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی NHK، تاناکا لە نەخۆشخانەی فۆکوکا-ی پارێزگای فۆکوکا لە تەمەنی 119 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
تاناکا لە 2ـی کانوونی دووەمی 1903 لە گوندی کازۆکی کە دەکەوێتە دورگەی کیۆشۆی باشوور سەربە پارێزگای فۆکوکا لە ژاپۆن لەدایک بووە.