هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا بڕیاریاندا سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به رێكخستن و فرۆشتنی (سیم كارت) له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن (مۆبایل و ئینته‌رنێت)، بۆ ئه‌وه‌ی سیم كارتی بێ خاوه‌ن له بازاڕه‌كان نه‌فرۆشرێت، كه هه‌ندێكجار ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و تاوان.
ئەوەش هاتووە، بۆ بنبڕكردنی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان به‌ده‌ر له میكانیزمه یاساییه‌كانی فرۆشتن و به خاوه‌نكردنیان به پێی بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی، بڕیارایانداوه ئه‌م رێكارانه جێبه‌جێ بكه‌ن:
- مۆڵه‌تی یه‌ک مانگ له (24/7/2022) تا (23/8/2022) ده‌درێته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی (مۆبایل و ئینته‌رنێت) به ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان (سه‌ره‌كی و لاوه‌كی) به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به ره‌زامه‌ندی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند، كه له رێنماییه‌كه‌دا ده‌قنووسكراوه.
- له (24/8/2022) به دواوه ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تی داخستنی گشت ئه‌و شوێنانه‌ی سیم كارت ده‌فرۆشن و مۆڵه‌تییان نییه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییهتهكان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كرێت و له میانه‌ی ئه‌و مانگه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كه‌مپینێكی راگه‌یاندن ئه‌نجامده‌دات له گشت هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی (بیسترا و بینراو) بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به پێویستی تۆماركردنی سیمكارتهكانیان كه به ناوی خۆیان نییه به‌پێی رێنمایی سه‌ره‌وه.
- دوای جێبه‌جێكردنی میكانیزمه‌كان، لیژنه‌كانی به‌دواداچوون كاری پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ پشكنین و سه‌ردان بۆ بازاره‌كان بۆ دڵنیابوون له راده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییه به سه‌رپه‌رشتی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان.
وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا له هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی (مۆبایل و ئینته‌رنێت) ده‌كه‌ن، هاوكار و پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه له پێناو بهرژهوهوهندی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به (سیم كارت)ی بێ خاوه‌نه‌وه هه‌یه.