بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، بۆمبێکی چێندراو لە پارێزگای نەینەوا بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە ئاژانسی سۆمەریەی راگەیاند، "بۆمبێکی چێندراو لە پارێزگای نەینەوا بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و ئەم ئەنجامدا دوو سەرباز برینداربوون".

ئەوەش هاتووە، "بەهۆی رووداوەکە دوو سەرباز بە سووکی برینداربوون و هەرزوو گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".