بکوژی گەنجەکەی قەزای خەبات خۆی رادەستی پۆلیسی هەولێر دەکات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، شەوی رابردوو بکوژی گەنجەکەی قەزای خەبات خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کردووە.

دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر:

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

دوای بەدواداچوونێکی چڕ و وورد و چاودێریکردنێکی زۆر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوێنێ شەو کاتژمێر (11:30) خولەکی شەو تۆمەتبار (ک. ش. چ.) کە لە رێکەوتی (17-12-2022)، لە قەزای خەبات هەڵسابوو بەکوشتنی (ڕێباز حەیدەر) و زامدار کردنی (فەرهاد احمد)، خۆی رادەستی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری بکوژ بگیرێتە بەر.