بڕیارێکی بانکی ناوەندی ئەمریکا نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەکاتەوە
بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بڕیاریداوە رێژەی سوود لە سەر دۆلار بەرزبکاتەوە، ئەوەش بووەتەهۆی نادڵنیایی لەسەر گۆڕانکارییەکانی داهاتووی سەر ئەو دراوە، بەوهۆیەش ئەمڕۆ بەهای نەوت لە جیهاندا بەرزبووەوە.
ئهمڕۆ شەممە، نرخی بهرمیلێک نهوتی برێنت 4 دۆلار بەرزبووەوە و گهیشته 98 دۆلارو 57 سەنت، ههروهها نرخی بەرمیلێک نهوتی رۆژئاوای تێكساس 3 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 92 دۆلارو 61 سەنت.
هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1681 دۆلار بەرزبووەوە.