بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.8 پلە ژاپۆن دەهەژێنێت

هۆشداری لەبارەی روودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی نەدراوە

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،8 پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای فوكوشیما لە باكووری رۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.

ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆن (JMA) بڵاویكردەوە، كاتژمێر 12:24 بە كاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،8 پلە ناوچەی ئیواكی سەربە پارێزگای فوكوشیمای هەژاندووە.

ئەوەش هاتووە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 30 كیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هۆشداری لەبارەی روودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی نەدراوە.