بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە کەناراوەکانی تایوان- ژاپۆن هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدات

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە کەناراوەکانی تایوان - ژاپۆن روویدا و دەسەڵاتدارانی ژاپۆن هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەدەن.

شارەزایانی کەشناسی ژاپۆن رایدەگەیەنن، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.2 پلە بە پێوەری رێختەر لە قووڵایی 60 کیلۆمەتر ژێر ئاستی رووی زەریا لە کەناراوەکانی نزیک پارێزگای میاگی هاتووەتە ئاراوە.

هاوکات، ژووری ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتنی ژاپۆن هۆشداری لە روودانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو داوە و داواشی لە دانیشتووانی نیشتەجێی نزیک کەناراوەکە کردووە بۆ ماوەیەک لەو ناوچانە دووربکەونەوە.

جێی باسە، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو ناوچانە نەگەیاندووە.