به‌فر و بارانبارین ده‌ستپێده‌کات
سبه‌ی هه‌ینی پێشبینیده‌كرێت له‌پاشنیوه‌ڕۆوه ئاسمانی هه‌رێم به تێكڕا بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك دڵۆپه باران له ناوچه‌ی جیا جیا و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین.
سبه‌ی هه‌ینی پێشبینیده‌كرێت له‌پاشنیوه‌ڕۆوه ئاسمانی هه‌رێم به تێكڕا بگۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك دڵۆپه باران له ناوچه‌ی جیا جیا و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی باكور و ناوه‌ڕاستی هه‌رێم نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو بێت و ئاسمانی ناوچه‌كانی تر په‌ڵه‌هه‌ور بێت.
سبه‌ی له دوای نیوه‌ڕۆوه ئاسمانی هه‌رێم به تێكڕا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك دڵۆپه باران له ناوچه‌ی جیا جیا و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.