به‌رھه‌م ساڵح پێشوازی لە پلاسخارت دەکات
سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی پشتیوانیكردن له سازان و دیالۆگ بۆ كۆتاییھێنان به بنبه‌ستی سیاسی كرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالێنگارییانهی روبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازیكرد له جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق.
له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و دوپاتكرایه‌وه له پێویستی پته‌وكردنی سه‌قامگیری ئه‌منی و ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له گرنگی پشتیوانیكردن له سازان و دیالۆگ بۆ كۆتایی ھێنان به بنبه‌ستی سیاسی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالێنگارییانهی رووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه، ھه‌روه‌ھا دوپاتكرایه‌وه له به‌ھێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به گیانی به‌رپرسیارانه له پێناو ھێنانه‌ئاراوه‌ی ماف و به‌ركه‌وته نیشتمانییه‌كان به جۆرێک له ئاست داوا ره‌واكانی خه‌ڵك بێت.