به‌رھه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆبووه‌وه
به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوپاتیانكرده‌وه، له پێویستی پته‌وكردنی سازان و یه‌كڕیزی و دیالۆگ به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌گیانی به‌رپرسیارێتی و ھێنانه‌دی به‌ركه‌وته نیشتمانییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی ئایاری 2022 پێشوازیكرد له مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی وڵات و جه‌ختكرایه‌وه له پێویستی به‌ھێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پشتیوانیكردن له هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پێناو رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شانه نوستوه‌كانی داعش و پاراستنی ئارامی ھاووڵاتیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی و دوپاتكرایه‌وه له پێویستی پته‌وكردنی سازان و یه‌كڕیزی و دیالۆگ به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌گیانی به‌رپرسیارێتی و ھێنانه‌دی به‌ركه‌وته نیشتمانییه‌كان، هه‌روه‌ها باس له دۆخی ئابووری كرا و جه‌ختكرایه‌وه له‌گرنگی باشتركردنی بژێوی ژیان و ھێنانه‌ئاراوه‌ی داوا ره‌واكانی خه‌ڵک.