ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی 30ـی كانوونی یەكەمی 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەنگۆی ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ڕەت کردەوە.
نووسینگەی مەشهەدانی ئاماژەی بەوەش کردووە، “سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکەن “بێ بنەمان” و داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، زانیاریی ورد و ڕاست بڵاو بکەنەوە.”