بزووتنەوەی ئیمتیداد بەشداری کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بزووتنەوەی ئیمتیداد بەشداری کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکات

بزووتنەوەی ئیمتیداد بەشداری کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بزووتنەوەی ئیمتیداد بەشداری کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکات
0

لایک

بزووتنەوەی ئیمتیداد رایگەیاند، بەشداریی کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناکەن، راشیگەیاند، “ئاماژەکانی رێککەوتن و سازانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو هەمان شێوازی ئەزموونەکانی پێشترە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-10-2022، بزووتنەوەی ئیمتیداد، کە خاوەنی 11 کورسیی پەرلەمانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەی دەرکەوت، ئاماژەکانی رێککەوتن و سازانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بەهەمان شێوازی ئەزموونەکانی پێشترە، بۆیە بزووتنەوەی ئیمتیداد بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات هۆکارەکانیش دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بە وردەکاریی رادەگەیەنین ئەگەر کۆبوونەوەکە بکرێت”.

رۆژی 11ـی تشرینى یەکەمى 2022، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەى پەرلەمانى بۆ 13ى تشرینى 2022 دواخست و رایگەیاند، “کۆبوونەوەى 13ى تشرینى یەکەم، یەک بڕگە دەبێت کە ئەویش هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە”.