ميديای ئێران بڵاویکردەوە، عەلى خامنەیی، رێبەری کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاندووە، حـ.ـیزبوڵای لوبنان، حەمـ.ـاس و حـ.ـوسیەکانی یەمەن لەبەر ئیمان و باوەڕەکانیان شەڕ دەکەن و ئەو لایەنانەش نوێنەرایەتی وڵاتەکەی ناکەن و جەختی کردەوە هەر شتێک بیانەوێت، ئەنجامی دەدەن و پێویستیان بەهێزی بەوەکالەت نییە.
خامنەیی سەبارەت بە دۆخی سووریا وتویەتى: ئەمەریکا دەیەوێت لەڕێگەی پەیڕەوکردنی ستەمکاری و دروستکردنی ناسەقامگیریە بەسەر وڵاتاندا زاڵ بێت و ئەوەی لە سووریاش رویداوە، دروستکردنی ناسەقامگیریە.
رێبەری کۆمارى ئیسلامى ئێران پێشبینی سەڕهەڵدانێکی بەهێز لە سووریا دەکات و دەڵێت، سبەی ناوچەکە لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت.