بایدن: دەکرێت ئۆکرانیا چاوپۆشی لە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی بکات

سەرۆکی ئەمریکا کاتێک وەڵامی پرسیاری (ئۆکرانیا لە پێناو ئاشتی دەکرێت چاوپۆشی لە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی بەرامبەر رووسیا؟) دایەوە، هەمووانی تووشی سەرسامی کرد.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری (ئۆکرانیا لە پێناو ئاشتی دەکرێت چاوپۆشی لە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی بەرامبەر رووسیا؟) بە وتەکانی، ئۆکرانیا پێویستە هەندێک چاوپۆشی بەرامبەر رووسیا بکات و رایگەیاند:
پێویستە ئۆکرانیا هەندێک فیداکاری بکات. دەکرێت بۆ دانیشتن لە مێزی گفتوگۆدا چاوپۆشی لە بەشێک لە خاکەکەی بەرامبەر رووسیا بکات.

لە کاتێکدا ئەو وەڵامەی بایدن بووە مایەی تووڕەبوونێکی زۆر لەلایەن ئۆکرانیا کەچی ناوبراو لە کۆنگرەکەدا ئەوەشی ئاشکراکرد، "خاکی ئۆرانییەکان موڵکی خۆیانە و من دەسەڵاتی قسەکردنم نییە لەو بابەتە، کەچی ئەگەر پێویست بکات لە مێزی گفتوگۆدا، ئەوا پێویستە ئۆکرانیا چاوپۆشی لە بەشێک لە خاکەکەی بەرامبەر رووسیا بکات".