باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە موسڵ رووخا و چەند کەسێکیش لەژێریدا گیریان خواردووە

لە شاری موسڵ باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لەکاتی دروستکردنیدا رووخا و ئێستاش چەند کەسێک لەژێریدا گیریان خواردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-01-2023، باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی لە ناوچەی یارمجەی شاری موسڵ رووخاوە و بەرگری شارستانیش تائێستا حەوت کەسیان لەژێر داروپەردوودا رزگارکردووە.

سەرەڕای ئەوەی هێشتا کارەکان بۆ رزگارکردنی گیرخواردووان بەردەوامن و گومان دەکرێت شەش کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا مابن و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بۆ ئەوەی بەبێ زیان رزگاریان بکەن.

شایەنی باسە، رزگارکراوەکان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینی یەکێکیان سەختە.