باڵۆنێکی سیخوری کێشە دەخاتە نێوان چین و ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی هەینی 3-2-2023 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چینی وتووە، ناردنی باڵۆنەکە بۆ ئاسمانی ئەمریکا "کارێکی نابەرپرسانەیە و پێشێلکارییەکی زەقە بۆسەر سەروەریی ئەمریکا و یاسای نێودەوڵەتی و بووەتە هۆی بێ‌واتا بوونی مەبەستی سەردانەکەی."
بلینکن ئاماژەی بەوە کرد، نیگه‌رانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دەربارەی باڵۆنە سیخورییەکان به به‌رپرسانی چین گه‌یاندوه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریداوه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چین رابگرێت.
وتیشی "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین تێكدانی ئاسایشی ئه‌مریكا و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوه و زیانی زۆری به په‌یوه‌ندییه دولایه‌نییه‌كانی واشنتن و به‌یجینش گه‌یاندوه".
وتیشی، "به‌ڕونی ئه‌وه‌م خسته‌ڕو كه بونی ئه‌م باڵۆنه چاودێرییه‌كان له ئاسمانی ئه‌مریكادا پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌مان و له هه‌مانكاتدا پشتگوێخستنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه كارێكی نابه‌رپرسانه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، واشنتن به شوێن باڵۆنێکی سیخوڕی چینی‌دا ده‌گرێت که به‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه به به‌رزییه‌كی زۆر به ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا فڕیوه، كه ئامانجه‌كه‌ی چاودێریکردنە و رێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌یباته سه‌ر ژماره‌یه‌ك شوێن كه بنکەی ئاسمانی هەستیار و موشەکی ستراتیژی لە باکووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان.