باوک و کوڕێک لە کفری بەهۆی تەقینەوەی مینێک برینداربوون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باوک و کوڕێک لە کفری بەهۆی تەقینەوەی مینێک برینداربوون

باوک و کوڕێک لە کفری بەهۆی تەقینەوەی مینێک برینداربوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
باوک و کوڕێک لە کفری بەهۆی تەقینەوەی مینێک برینداربوون
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای کفری، لە شوێنێکی کۆکردنەوەی ئاسنی کۆن، تەقینەوەیەک روویدا و لەئەنجامدا کوڕ و باوکێک برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، “شوێنێک هەیە لە قەزای کفری، پارچە ئاسنی خوارووی عێراقی بۆ دەهێنن، لەوێ کۆدەکرێنەوە و رەوانەی کارگەکانی ئاسن، دەکرێت، رۆژانە لەم شوێنەدا چەندین کرێکار کار دەکەن، دیارە تەقینەوەیەک لە شوێنەکەدا روویداوە”.

وتیشی، “بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە مینێکی کۆن بووە، بەهۆیەوە دوو کرێکار برینداربوون کە کوڕ و باوکێکن، هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەکراون کە برینی یەکێکیان سەختە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوو کرێکارەکە بەرەگەز عەرەبن، خەڵکی خوارووی عێراقن برینی یەکێکیان باشە ئەوی دیکەیان سەختە، لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆدەکرێت”.