باوکێک و دوو کوڕی بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن دەستگیر کران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باوکێک و دوو کوڕی بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن دەستگیر کران

باوکێک و دوو کوڕی بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن دەستگیر کران

دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران رەوانەی دادگە دەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
باوکێک و دوو کوڕی بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن دەستگیر کران
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-08-2022، پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی باوکێک و دوو کوڕی بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، “باوکێک و دوو کوڕ بە تۆمەتی سیحر و نووشتەکردن لەلایەن خاڵی پشکنینی ئاسایشی چەمە دەستگیر کران و پاشان رەوانەی پۆلیسی رۆڤیا کران”.

ئەوەش هاتووە،” تۆمەتبارەکان پاشەڕۆی مرۆڤ و هەندێک کەلوپەلی جیاوازیان بۆ سیحر و نووشتەکردن بەکارهێنابوو”.

پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا کە دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران رەوانەی دادگە دەکرێن.