باوکی هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆچی دوایی کرد

ئەبوبەکر حوسێن هەڵەبجەیی باوکی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

رۆژی شەممە 19-11-2022، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ئەبوبەکر حوسێن هەڵەبجەیی، باوکی کۆچی دوایی کردووە.

وەک هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، رۆژی یەکشەممە کاژێر 10:00 تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو گۆڕستان لە گردی سەرچنار بەڕێدەکرێت.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژی یەکشەممە، پرسەی پیاوان و ژنان لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبێت".