بانکی نێودەوڵەتی 530 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی دارایی بە ئۆکرانیا دەبەخشێت

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بڕی 530 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەتی دارایی بۆ دابینکردنی پێویستیەکانی، بە ئۆکرانیا دەبەخشێت.

لە بەیاننامەیەکی نووسراوی بانکی نێودەوڵەتیدا هاتووە، کە بانکی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی (IBRD)، 500 ملیۆن دۆلار لەلایەن بەریتانیا 30 ملیۆن دۆلار لەلایەن دانیمارک، کۆی گشتی 530 ملیۆن دۆلار وەکو یارمەت بۆ ئۆکرانیا کۆکراوەتەوە.