بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڕیارێکی دەرکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە پێناوی جێگیربونی بازاڕ و پڕکردنەوەی ویستی هاووڵاتیان بڕیاریداوە هەفتانە ئاستی خستنە بازاڕی دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکەش زیاد بکات،

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو زیادکردنە سەرجەم بنکەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو و لقەکانی بانکی ناوەندی دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم بڕیارەی لە پێناو پڕکردنەوەی ویستی هاوڵاتیان بۆ دراوی بیانی و پاڵپشتیکردنی کارتی ئەلکترۆنی کڕینی دۆلار و ئاڵوگۆڕکردنی دراو داوە کە لە کارتەکەدا یەک دۆلار بە هەزار و ٤٧٠ دینار جێگیرکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی رێژەی خستەنە بازاڕی دۆلاری بەشیوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە و بەو هۆیەشەوە لە بازاڕەکانی دراودا نرخی یەک دۆلار بۆ زیاتر لە هەزار و 500  دیناری عێراقی بەرزبوویەوە لە کاتێکدا بانکی ناوەندی خۆی بە هەزار و 460 دینار دەیخاتە بازاڕەوە.