ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە پێناوی جێگیربونی بازاڕ و پڕکردنەوەی ویستی هاووڵاتیان بڕیاریداوە هەفتانە ئاستی خستنە بازاڕی دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکەش زیاد بکات،
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو زیادکردنە سەرجەم بنکەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو و لقەکانی بانکی ناوەندی دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم بڕیارەی لە پێناو پڕکردنەوەی ویستی هاوڵاتیان بۆ دراوی بیانی و پاڵپشتیکردنی کارتی ئەلکترۆنی کڕینی دۆلار و ئاڵوگۆڕکردنی دراو داوە کە لە کارتەکەدا یەک دۆلار بە هەزار و ٤٧٠ دینار جێگیرکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی رێژەی خستەنە بازاڕی دۆلاری بەشیوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە و بەو هۆیەشەوە لە بازاڕەکانی دراودا نرخی یەک دۆلار بۆ زیاتر لە هەزار و 500 دیناری عێراقی بەرزبوویەوە لە کاتێکدا بانکی ناوەندی خۆی بە هەزار و 460 دینار دەیخاتە بازاڕەوە.