بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بڕیارێک دەردەکات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، بڕیاریدا فرۆشی دۆلار بۆ بازاڕه‌كان زیاد بكات.
بانكی ناوه‌ندی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پشتبه‌ستن به ئامانجه‌كانی بانك بۆ گه‌یشتن به ئاستی گشتی نرخ و نرخی ئاڵوگۆڕ و دابینكردنی خواستی زۆر له‌سه‌ر دراوی بیانی له بازاڕه ناوخۆییه‌كان، بڕیاردرا پشكی هه‌فتانه‌ی فرۆشتنی نه‌ختینه له دۆلار زیاد بكرێت".
ئەوەش هاتووە، "ئاماده‌ین بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی هاووڵاتیان بۆ دراوه بیانیه‌كان، به‌پێی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به‌یاسا رێگه‌یانپێدراوه پاره‌یان بۆ دابینبكرێت، ئه‌مه جگه له دابینكردنی پاره به‌شێوه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌كارده‌هێنرێت به نرخی 1470 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێک".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته زیاتر له 150 هه‌زار و 100 دیناری عێراقی.