بانکی رافیدەین لە فڕۆکەخانەی بەغداد بڕی 7000 هەزار دۆلار بە نرخی 132 هەزار دەداتە گەشتیاران

بانکی رافیدەین رایگەیاند، بڕی ئەو پارەیەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد دەیدایە گەشتیاران لە 5000 دۆلارەوە بۆ 7000 دۆلار زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر دۆلاریکیش بە 1320 دینار بە گەشتیاران دەفرۆشێت.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی شوباتی 2023 بانکی رافیدەین، کە یەکێکە لە بانکە حکومییەکان لە عێراق رایگەیاند، "دەست بە پێدانی بڕی 7000 دۆلار لەبری 5000 دۆلار بە هەر گەشتیارێک کراوە کە دەیەوێت لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە گەشت بکات".

بانکی رافیدەین راشیگەیاندووە، هەر 100 دۆلارێک بە 132 هەزار دینار بە گەشتیاران دەفرۆشێت.