بانکی رافیدەین دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە هاووڵاتییان دەفڕۆشێت
بانكی رافیده‌ین رایگەیاند، له ئەمڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی دۆلار به هاووڵاتیان دەکرێت به‌هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی و بۆ هه‌ر 100 دۆلار بڕی 146 هه‌زار و 500 دینار وه‌رده‌گرن.
بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق، سه‌باره‌ت به فرۆشتنی دۆلار، له ئەمڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی دراوی بیانی و به‌تایبه‌ت دۆلار ده‌كه‌ن، ئه‌و دراوه‌ش ده‌فرۆشرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نیازی گه‌شتكردنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش ده‌توانێت بڕی 10 هه‌زار دۆلار بكڕێت، به‌مه‌رجێک كڕیار ده‌بێت ماسته‌ركارتی بانكی رافیده‌ینی هه‌بێت.
ئەوەش هاتووە، فرۆشتنی دۆلار به‌هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی ده‌بێت، واته بۆ هه‌ر 100 دۆلار بڕی 146 هه‌زار و 500 دینار وه‌رده‌گیرێت.