بانکی رافیدەینی عێراق 150 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتیان
بانكى ڕافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارماندا به پێدانى بڕى 150 ملیۆن دینار وه‌ک قه‌رزى خانووبه‌ره به هاووڵاتییان.
بانكى ڕافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارماندا به پێدانى بڕى 150 ملیۆن دینار وه‌ک قه‌رزى خانووبه‌ره به هاووڵاتییان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ى نیسان، بانكى ڕافیده‌ین له به‌غداد له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكرده‌وه، “له درێژه‌ى قه‌رز پێدانه‌كانماندا بڕیارماندا به پێدانى 150 ملیۆن دینار وه‌ک قه‌رزى خانووبه‌ره به‌و هاووڵاتییانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت خانوو بكڕن به زیاده‌ى 4٪".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانى لقه‌كانى بانكەکە بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م قه‌رزه له‌ناو عێراق".
بانکی ڕافیدەین لە ساڵی 1941 دامەزراوە، لە ساڵی 1960 بووە بە بانکێکی فەرمی، لەناو عێراقدا 165 لقی هەیە لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکانیشدا لقی هەیە.