بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، "یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی 8ـی 2022، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دوا بە دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر و ئەنجامدانی دیدارەکان، سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە.

لەوبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هاتووە، “‏‎لە دیدارێکدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێکران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا”.

هاوکات ئاماژە بەوەیشدراوە کە ‎لە دیدارەکەدا جەخت لە یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتووە، جەخت لە یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان كراوەتەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان”.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە کە یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە. روونیشی كردەوە لەماوەی رابردوودا بەھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان. بۆ ئەمڕۆش ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە کە لەگەڵ دیدگای یەکێتی یەکدەگرێتەوە و لەخزمەتی گشتی و سەقامگیری وڵاتدایە یەکێتی پشتیوانی دەكات”.