بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی لە بەغداد کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی لە بەغداد کۆبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی لە بەغداد کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بافڵ تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی لە بەغداد کۆبوونەوە
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغداد دیدارێکیان سازکرد.

لە دیدارەکەدا دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان تاوتوێكران و جەخت لە تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان كرایەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز كە توانای خزمەتكردنی خەڵک، وڵات و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاكانی ھەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كردەوە و رایگەیاند، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق سازان و هاوسەنگی بووین چونكە، پێمانوایە ئەوە كلیلی چارەسەری كێشەكانە. ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەكییانە كە سەرۆک مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەكەی دانا، پەیڕەوبكرێت و پێكەوە خزمەتی ئامانجە باڵاكان بكەین.