بافڵ تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک: هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان دا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک: هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان دا

بافڵ تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک: هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان دا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بافڵ تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک: هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان دا
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا كۆبووه‌وه‌ و دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق تاوتوێکران.

نوسینگه‌ی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وەفدێکی باڵای هاوڕێی کرد، لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو زاڵبون بەسەر کێشەکاندا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.