بافڵ تاڵەبانی: هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی: هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن

بافڵ تاڵەبانی: هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بافڵ تاڵەبانی: هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆبووەوە و رایگەیاند، هیچ رێگایەک لەبەردەم لایەنەکاندا نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری کێشەکان، چونکە دۆخی عێراق بەشێوەیەکە کە تاکڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەت دەکاتەوە، هەر بۆیە پێویستە هەمولایەنەکان بە رۆ‌حێکی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیی بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و بەردەوامی گفتوگۆی بونیادنەرانە کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە خۆی لە خزمەتکردن، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.

لەبارەی بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی سەقامگیری، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کردوە و ئەوەی خستوەتەڕوو، “دۆخی عێراق بەشێوەیەکە کە تاکڕەوی لە دەسەڵات و بەڕێوەبردن رەتدەکاتەوە، هەر بۆیە پێویستە هەمولایەنەکان بە رۆ‌حێکی بەرپرسیارانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشداربن و هەنگاوی جدی و کرداری بنێن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و دەبێت هەمومان بەو رۆحییەتەوە کار بکەین.”