بافڵ تاڵەبانی: هیوای سەلامەتی بۆ خەڵكی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بافڵ تاڵەبانی: هیوای سەلامەتی بۆ خەڵكی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم

بافڵ تاڵەبانی: هیوای سەلامەتی بۆ خەڵكی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
بافڵ تاڵەبانی: هیوای سەلامەتی بۆ خەڵكی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم
0

لایک

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر(ئەربیل) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی هێرشەکەی کردووە و هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی شاری هەولێر دەربڕیوە.

دەقی پەیامەكەی بافڵ تاڵەبانی:

‎بەداخەوە جارێكی تر ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان كرایە ئامانج و شاری هەولێری خۆشەویست رووبەڕووری هێرشێكی تیرۆریستی بووەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەم و هیوای سەلامەتی بۆ خەڵكی خۆشەویستی هەولێر دەخوازم.

‎دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مایەی نیگەرانییە و ئاماژەیەكی روونە بۆ تێكدانی سەقامگیری هەرێمی كوردستان. ئەركی هەموومانە پێكەوە پارێزگاری لە خاك و خەڵكەكەمان بكەین و رووبەڕووی تەحەدییەكان بوەستینەوە.

‎پاراستنی ئاسایشی هەولێر و سەلامەتی گیانی خەڵكەكەی بە ئەركی خۆمان دەزانین. یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستییەكە.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی