بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری رووداوی تەقینەوەکەی ئەمشەوی گەڕەکی کازێوەی سلێمانی کرد کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 15ـی دیکەش برینداربوون.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:
دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزی خانەوادە بەڕێزەكانیانین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین.
داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكەم بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و خۆنەویستییەوە ئەركەكانیان راپەڕێنن و هەموو تواناكانی خۆیان لەپێناو بەهاناوەچوونی لێقەوماواندا بخەنەگەڕ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان