سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، داوا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی ده‌كات یەک هەڵوێست بن و رایدەگەیەنێت، “هه‌روه‌ک چۆن له‌كاته سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵتان بووین، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان بن”.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، “داوا له برایانی خۆشه‌ویستمان له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ک چۆن له‌كاته سه‌خته‌كاندا له‌گه‌ڵتان بووین، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمان بن”. و دەشڵێت، “باوه‌ڕداران پابه‌ندی په‌یمانه‌كانیانن”.
ئه‌م تویته‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌دێت، كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022 په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆككۆماری عێراق كۆببێته‌وه.